مەلا بەختیار پرۆژەیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی هەرێم ئامادە دەکات

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە لەسەر رێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی رای جیاوازی هەبوو، پرۆژەیەکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئامادە کردووە.

سەرچاوەیەکی ئگادار بە سپی راگەیاند" مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ چارەسەر کردنی بارودۆخی هەرێم پرۆژەیەکی نوێی ئامادە کردووە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد مەلابەختیار داوای لە کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە کە پشتگیری پرۆژەکەی بکات، هاوکات هەوڵدەدات دەنگی زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەلای پرۆژەکەدا راکێشیت.

سپی زانیویەتی کە مەلا بەختیار سەرەتا لەگەڵ ئەو ئەندامانەی مەکتەبی سیاسیدا باسی پرۆژەکەی کردووە کە لەگەڵ رێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتیدا نەبوون، لەوانە دەیەوێت پاڵپشتی ئازاد وجوندیانی و ئەرسەلان بایزدا بەلای پرۆژەکەیدا راکێشێت.  

مەلا بەختیار لە دوو ساڵی رابردوودا چەند جارێک پرۆژەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی سیاسی ئامادە کردووە، بەلآم نەیتوانیووە ببێتە رای گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

AM:12:44:29/07/2016