وردەکاریی کۆبوونەوەی فوئاد حسێن و عەلی باپیر

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ  ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كۆبووەوەو لەبارەی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان هیچ شتێكی نوێی پێ نەبووە.

ئەمڕۆ فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم گەڕێكی تری كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان دەستپێكردەوەو لەشاری هەولێر لەگەڵ عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كۆبووەوە.

لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەش، حەسەن بابەكر لێپرسراوی نووسینگەی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بە میدیاکانی  راگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا فوئاد حسێن ئەنجامی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنەكانی تری هەرێم بە مامۆستا عەلی باپیر راگەیاندوە، بەڵام هیچ شتێكی نوێی پێنەبووە تا بەئەمیری كۆمەڵی بگەیەنێت، مامۆستا عەلی باپیریش داوای بەردەوامی هەوڵەكانی كرد.  

لەبارەی سەردانیكردنەوەی لایەنەكان لەدوای ئەم گەڕەی كۆبوونەوەكانی، وتی: لەكۆبوونەوەكەدا باسی لەوەنەكرد كە جارێكی تر سەردانی لایەنەكان بكاتەوە.




PM:04:00:04/08/2016