مووچە دەکرێت بە دۆلار

دیوانی چاودێری دارایی له‌ نووسراوێكیدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، داوایكردووه‌،‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێته‌ دۆلار و به‌های یه‌ك دۆلاریش به‌ هه‌زار و دوو سه‌د دینار هه‌ژمار بكرێت

کەناڵی کوردستان 24 بڵاویکردەوە، دیوانی چاودێری دارایی ڕایگەیاندووە " ئێستا ناگونجێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دراو بگۆڕێت یان دراوی خۆی هه‌بێت، بۆیه‌ باشترین چاره‌سه‌ر به‌كارهێنانی دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌ وه‌كو دراوی سه‌ره‌كی."

هەر بە گوێرەی ئەم بڕیارە وادەکات مووچە خێراتر بدرێت بە هاوڵاتیان چونکە پێویست ناکات حکومەتی هەرێم بیگۆڕێتەوە، چونکە هەرێم نەوت بە دۆلار دەفرۆشرێت.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، دیوانی چاودێری دارایی، به‌ نوسراوی ژماره‌ 1-1-233 له‌ رۆژی 9ی حوزه‌یرانی 2016دا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌، داواكراوه‌ كه‌ مووچیه‌ فه‌رمانبه‌ران بكرێت به‌ دۆلار و نرخی هه‌ر دۆلارێكیش به‌ 1200 دینار هه‌ژمار بكرێت، له‌ كاتێكدا به‌های دۆلار له‌ بازاری ناوخۆییدا 1280 دیناره‌.




PM:05:17:06/08/2016