وردەكاریی كۆبوونەوەی نوێنەری بارزانی‌و ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو

ئەمرۆ 7/8 د. فوئاد حسێن، نوێنەری بارزانی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كۆبوونەوە.

لەپاش دیدارەكە  فوئاد حسێن بە رۆژنامەنوسانی وت "بەردەوام دەبم لەهەوڵە نێوەندگیرییەكان بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان".

وتیشی "سەردانی سلێمانی دەكەمەوە، ئەوەش بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەكانی تر بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە".

د.فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی ئاشكراكرد، كە سبەی (دووشەممە) سەردانی سلێمانی دەكات ‌و لەسەر هەوڵەكان لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی‌و گۆڕان، گفتوگۆی دیكە دەكەن.



PM:02:44:07/08/2016