وەزیری بەرگریی عێراق لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو

ئەمرۆ وەزیری بەرگریی عێراق لەكاتی بەسەركردنەوەی هێزە عێراقییەكان لە باشوری موسڵ لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو.

بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی وەزیری بەرگریی عێراق، رۆژی دووشەممە 8-8-2016  لە نزیک گوندی ئیمام غەربی نێوان بنکەی سەربازی ئاسمانی گەیارە و ناوچەی جەحلە لە سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگری راستەخۆ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بە  هاوەن بۆردوومانکراوە.

هەروەها هاتووە، پاسەوانەکانی عوبەیدی بەرپەرچی ئەو هێرشەیان داوەتەوە، کە لێوەی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی وەزیری بەرگری بۆردوومانکراوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە: پاسەوانەکانی عوبەیدی بەرپەرچی ئەو سەرچاوەیان داوەتەوە، کە لێیەوە کاروانی ئۆتۆمبێڵەکانی وەزیری بەرگری بۆردوومان کراوە، بەڵام هێرشەکە هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە و تەنیا زیان بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشتوون.



PM:10:18:08/08/2016