قادر عەزیز دەبێت بەمەكتەبی سیاسی یەكێتیو ئەم پۆستەش وەردەگرێت
كاتژمێر 11ی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ 10/8، رێوڕەسمی یەكگرتنەوە فەرمی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستانو حیزبی ئایندە ی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە رێوەڕەسمەكەدا سەرەتا كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیو دواتر مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی یەكێتی چەند وتەكیان پێشكەش كرد. دواتر قادر عەزیز سەرۆکی حیزبی ئایندەی کوردستان قسەوباسێکی کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی یەكێتی بڵاویانكردوەتەوە پاش ئەم یەكگرتنەوە قادر عەزیز دەکرێت بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و دەشکرێتە بەرپرسی مەڵەبەندی یەکێتی لە هەولێر، کادر و ئەندامانیشیان لە ئەنجومەنی ناوەندو مەڵبەند و ئۆرگانەکانی تری یەکێتیدا پۆستیان پێ دەدرێت.
AM:11:21:10/08/2016