رۆژی ٢٥ ئەم مانگە هۆشیار زێباری بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

وا بڕیارە ڕۆژی ٨/٢٥ هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بانگهێشت" ئیستجوابی" پەرلەمان عێراق بکرێت.

سپی، پەیوەندی کرد بە هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، ناوبراو ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە کە ٢٥ ی ئاب هۆشیار زێباری وەزیری دارایی لە لایەن پەرلەمانی عیراقەوە ئیستجواب کراوە بۆ لێپرسینەوەو، دەبێت ئامادەی دانیشتنەکەش بێت.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی" ئیستجوابەکە هەموو رێوشوێنە یاساییەکانی تەواو بووە و لەلایەن پەرلەمانتار هیسەم الجبوریەوە ئەنجام دەدرێت کە ئەندامی لیژنەی مالیە و سەروکی کوتلەی کەفائاتە لە پەرلەمانی عێراق". ( کوتلەی کەفائات کوتلەی نزیک دەوڵەتی یاسای مالکی یە).

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان وتی" هەیسەم چەند مەلەفێکی گەندەڵی و بەهەدەر دانی ماڵی گشتی لەسەر وەزارەت و وەزیری دارایی ئامادە کردوە و روبەروی هوشیار زیباری دەکاتەوە. 

بە گوێرەی زانیاریەکان زێباری ئامادەیی خۆی بو حازر بون لە ئیستجوابەکە دەربریوە بەڵام هێشتا دیار نیە تا وادەکەی خۆی کە ۲۵ ئابە بریای ئامادەبونەکەی دەگورێت یاخود نا.



PM:06:53:12/08/2016