بارزانی و نوێنەری باراک ئۆباما کۆبوونەوە
ئەمرۆ شەممە بریت ماکگۆرک نێردەی تایبەتی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بارزانی کۆبووەوە.
ئەم سەردانەی نێردەی تایبەتی ئۆباما لەکاتێکدایە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ نزیکبووەتەوە، بەڵام هێشتا رێککەوتنێک بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شارەکە لە دوای داعش نەکراوە.
PM:02:05:13/08/2016