هەولێر.. مەلایەك لەسەر دیاریكردنی رۆژی جەژن دوورخرایەوە

پاش ئەوەی لە جەژنی رەمەزاندا مەلایەك بەپێچەوانەی وەزارەتی ئەوقاف رۆژی جەژنی دیاریكردبوو، لە وتاربێژیی دوورخرایەوە.

لەمبارەیەوە مەریوان نەقشبەندی، مەریوان نەقشبەندی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەلێدوانێكی میدیاییدا رایگەیاند: ئێمە لیژنەیەكمان هەیە لەوەزارەت بەسەرۆكایەتی بەرێوەبەری گشتی پشكنینی وەزارەت، بەدواداچون دەكات لەسەر وتاری مامۆستایان، مامۆستا مەلا موسلیم صالح فریزی لەكاتی جەژنی رەمەزان بەبێ‌ گەرانەوە بۆ وەزارەت و لیژنەی بینینی مانگ كە ناوەندی بڕیارن بۆ دیاری كردنی جەژنی رەمەزان، ناوبراو لەرێگەی راگەیاندنەكانەوە شپرزەییەكی دروست كرد بەشێوەیەك خەڵك نەیدەزانی جەژنە یاخود رەمەزانە، بۆیە ئەم لیژنەیە بڕیاری دا لەوتارخوێندنەوە رابگیرێت.

وتیشی: ئەو مامۆستا ئاینیە تەنها لەوتاردان بۆ ماوەیەكی كاتی لابراوە، بەهیچ شێوەیەك موچەكەی نەبڕاوە و گواستنەوەشی بۆنەكراوە، چونكە لەوتارەكانی هیچ تێبینیەك نیە لەسەری زۆریش پشتگیری پێشمەرگەی كردوە، تەنها بەهۆی دروست كردنی ئەو شپرزەییەوە لەوتارخوێندنەوە راگیراوە.



PM:03:28:13/08/2016