ڤیدیۆ...ئەم كچە 43 هەزار جار دەستدرێژی سێكسی كراوەتەسەر

خانمێكی مەكسیكی لە تەمەنێكی منداڵیدا دەكەوێتە دەست باندەكانی لەشفرۆشی هەزارن جار لەلایەن كڕیارەكانەوە دەستدرێژی دەكرێتەسەر.

كارلا گاسینتۆ لە تەمەنی 12 ساڵیدا ئاشقی پیاوێك دەبێت و هەرچەندە جیاوازییەك لە نێوانیاندا دەبێت بەڵام بە وتەی خۆی دەبێتە شازادەی خەونەكانی و چەندین جل و بەرگ و كەرەستەی جوانی بۆدەكرێت.

كارلا باس لەوە دەكات كە بەهۆی هەژارییەوە ئاشقی ئەو پیاوە بووە و كاتێك داوای هاوسەرگیری لێكردووە ڕاستەوخۆ ڕازی بووە، بەڵام دوای سێ مانگ لە هاوسەرگیرییەكەیان هەموو شتێك گۆڕاوەو ئەو پیاوە پێی وتووە كە ئەو سەرۆكی باندێكی لەشفرۆشییە و دەیەوێت كاری پێبكات، كاتێكیش بەو داوایە ڕازی نابێت ئازارێكی زۆری جەستەی دەدات و بە ئوتو دەیسوتێنێت.

ئەو خانمە دەڵێت "ڕۆژی زیاتر لە 20 پیاو دەهاتە لام هەندێ جار دەگەشتە 30 پیاو، لە 10ی بەیانییەوە دەستم بە كار دەكرد تا درەنگانێكی شەو، لە ماوەی چوار ساڵدا لە زۆربەی شوێنەكانی مەكسیك كارم كرد، تا لەتەمەنی 16 ساڵیدا 43 هەزار جار دەستدرێژیم كاربووە سەر".

گاسینتۆ باس لەوە دەكات كە جارێك 30 پۆلیس هاتونەتە ماڵەكە بەڵام لەباتی دەستگیر كردنی ئەو كەسانە گرێبەستیان لەگەڵ سەرۆكەكانیان واژۆ كردووە، بەڵام سەرەنجام لەو ماڵە ڕادەكات و لەڕێی ڕاگەیاندنەكانەوە چیرۆكەكەی بۆ جیهان ئاشكرا دەكات.



PM:02:26:14/08/2016