سپی وێنە و ناسنامەی دوو چەکدارە کوژراوەی داعش لە سەنگاو ئاشکرا دەکات
ئەو مەفرەزەیەی داعش کە دوو چەکداریان شەوی ٨/١٤ لە دەربەند باسەڕە لە باشوری رۆژهەڵاتی سەنگاو لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژران، کوردن و یەکێکیان خەڵکی گوندێکی گەرمیانە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی ئاسایشەەوە دەست سپی کەوتووە، یەکێک لە خۆکوژەکانی داعش خەڵکی گوندی تیماری گەرمیانە، هاوکات ئەویتریشیان کوردە و چەکدارای هیچ نەتەوەیەکی تر لەنێو ئەو مەفرەزیەیە چکەدارانی داعشدا نییە.
کاتژمێر ٩ ی شەوی رابردوو لەسەر پردی نێوان تیلەکۆ و دێلێژە لە باشووری رۆژهەلاتی شارۆچکەی سەنگاو، مەفەرەیەکی چەکدارانی داعش لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشدا رووبەرووی یەکتر بوونەوەوەو لە ئەنجامی شەڕێکدا یەکێک لەچەکدارەکانی داعش دەکوژرێن و یەکێکی تریان خۆی دەتەقێنێتەوەو سێ ئاسایشیش برینداربوون".
AM:01:57:15/08/2016