لەماوەی 4 مانگدا نزیكەی 750 هەزار م2 زەوییەكانی كوردستان لەمین پاككراوەتەوە

لە بەردەوامی تیمەكانی هەڵگرتنەوەی مین  و تەقەمەنی لە زەوییە پیسبوەكان  بە مین .دەزگای گشتی كاروباری مین  لە رێگەی تیمەكانی سەر بە دەزگا  روبەری (742234)مەتر دوجا زەوی پاك كردۆتەوە.

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ پەیچی فەرمی دەزگای مین  بەرێز محمد ئەحمەد سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  ئاشكرای دەكات  كە لەگەڵ بەردەوامی قەیرانی دارایی  كە كاریگەری زۆری كردۆتە سەر دەزگا بە گشتی و تیمەكانی مین لابەری بەتایبەتی بەڵام ئەوان لە هەوڵ و كۆششی خۆیان بەردەوام بون  بە پاكسازی كردن لە كێڵگە مینیەكان  كە لە ماوەی چوار مانگدا توانراوە  روبەری (742.234)هەزار دوجا مەتر  پاك بكرێـتەوە و زەویەكان رادەستی خاوەنەكانینان بكرێتەوە هەروەها بەرێز سەرۆكی دەزگا سوپاسی ستاف و تیمەكانی منی لابەری لەسەرجەم دەڤەرەكانی كوردستان كرد  كە بەردەوامن لە ئیش و كاری مین لابەری لەگەڵ بونی قەیرانی دارایی و دواكەوتنی موچە.

ناوبراو راشیدەگەیەنێت زۆربەی ئەوناوچانەی پاكراونەتەوە  ناوچەی پیس بوی سەردەمی رژێمی بەعس بوون  كە ماوەی چەندین ساڵە مەترسی بون  لەسەر دانیشتوانی ئەوناوچانە و  ئەوكەسانەشی بۆ گەشت  و سەیران  سەردانیان كردووە  كە لە ماوەی ساڵانی رابردووە چەندین كەس بۆتە قوربانی  ئەو مین و تەقەمەنی لە و كێڵگانە و ئەوناوچانەش مەترسی بون لەسەر ژینگەی كوردستان  و هەروەها كارەكانیان لەو ناوچانەی هێزەكانی پێشمەرگە كۆنترۆڵی دەكاتەوە بەردەوامە لە پاككرنەوەو لابردنی مین  و تەقەمەنیەكان كە داعش سەرجەمی بە مین  و تەقەمەنی بۆمب رێژ كردووە .


PM:01:27:16/08/2016