بەوێنە.. وەدات حسێن جگە لە ئەشکەنجەدا، کارەباشی لێدراوە

ئاژانسەکەی رۆژنامەنووس رۆژنیوز چەند وێنەیەکی نوێی تەرمی وەدات حسێن بڵاودەکاتەوەو ئاشکراشی دەکات کە جگە لە ئەشکەنجەدان کارەباشی لێدراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە نەخۆشخانەی دادوەری دهۆکەوە دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، ئەو میدیایە وەدات کاری تیاکردووە، لەتەرمەکەیدا بەڕوونی دەردەکەوێت کە وەک وەڵامێک بۆ نوسین و هەڵوێستەکانی پێش گیانلەدەستانی تەواوی پەنجەکانی شەهید وەدات شکێندراون.
 
ئاژانسەکە ئاشکرای دەکات کە دوای شکاندنی هەموو پەنجەکانی وەدات حسێن وەک تەحەدایەک دژی نوسینەکانی "کارەباشی لێدراوەو لە رێگای کارەباەوە تیرۆرکراوە".
 
شنا فایەق، سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز دەڵێت"شکاندنی پەنجەکانی وەک تەحەدایەکە دژی نوسین و بیرکردنەوە بوێرییەکانی شەهید وەدات، پەیامێکیشە بۆ هەموو ڕۆژنامەنوسە ئازادەکانی هەرێمی کوردستان".



PM:09:08:16/08/2016