وێنە...نەوید ئەمەی كرد و بەنیازی ئەم كارەشە

هونەرمەندی لاو نەوید زەردی كارێكی خێرخوازی ئەنجام دەدات و سەردانی ئاوارەكان دەكات.

نەوید زەردی لەڕێی پەیجە تایبەتییەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردۆتەوە لەكاتی سەردانكردنی كەمپی ئاوارەكان لە شاری دهۆك پێشكەشكردنی دیاری بە منداڵان بڵاودەكاتەوە.

نەوید نوسیوێتی "سەردانی چەند كەمپێكی جیاوازمان كرد لە دەوروبەری دهۆك و هەروەها ڕۆیشتین بۆ شێخان دیارییەكانمان گەیاندە دەست مناڵە ئاوارەكان"، ئاماژەی بەوەش كردووە كە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی برا پێشمەرگەكان دەكات لە میحوەرەكانی جەنگ.

ئەو هونەرمەندە دەشڵێت " ئەو ڤیدیۆ و وێنانە بۆ ئەوە نییە كە ئێمە شتێك بە كەسێك بسەلمێنین، تەنیا بۆ ئەوەیە كە ئەو شوێنانە بە خەڵك بناسێنین و بە خەڵك بڵەین كە یارمەتێكانیان بۆ كوێ ببەن و زیاتر ئەو شوێنانە بناسن".



PM:02:02:17/08/2016