ئەڵمانیا 70 تۆن چەك و تەقەمەنی بۆ پـێشـمەرگە دەنێریت

وڵاتی ئەڵمانیا 70 تۆن چەك‌و تەقەمەنی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ناردوە‌و بەڵێنی ئەوەشی لێسەندون كە لە بازاڕدا نەیفرۆشنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وتەبێژێكی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ئاشكرایكردن دوێنێ‌ سێشەممە وڵاتەكەی 70 تۆن چەك و تەقەمەنی بۆ پـێشمەرگە ڕەوانەكردووە و گەیشتوونەتە هەولێر، ئەو چەكانەش پێكهاتبوون لە 1500 تفەنگی ئۆتۆماتیكی و 100 چەكی موشەكی سەر شان و 3 ئوتومبیلی زرێـپۆش.

بە وتەی ئەو وتەبێژەی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، لە ساڵی 2014 ئەڵمانیا زیاتر لە 30 بارە چەك و تەقەمەنی بۆ پـێشمەرگە ڕەوانەكردووە كە دەكاتە زیاتر لە 2000 تۆن چەك.

پـێشتر ئەڵمانیا لە مانگی یەكی ئەمساڵ ڕەوانەكردنی چەك و تەقەمەنی بۆ پـێشمەرگە ڕاگرت ئەوەش پاش بڵاوبونەوەی چەند راپۆرتێك سەبارەت بە فرۆشتنی چەكەكانی ئەڵمانیا لە بازاڕەكانی كوردسـتاندا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژنسی ڕۆیتەرز، كاربەدەسـتانی هەرێمی كوردسـتان واژویان كردووە ئەم چەكانەی ڕۆژی سێشەممە ڕەوانەكراون نەفرۆشرێنەوە.



PM:09:37:17/08/2016