شێخ جه‌عفه‌ر: هێزە عێراقییەكان مەگەر بەسەر لاشەی ئێمەدا برۆن
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە سەبارەت بەو ناوچانەی لەلایەن پێشمەرگەوە رزگاركراون دەڵێت"مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ی ئێمه‌دا هێزه عێراقییه‌كان ئه‌و ناوچانه به‌پێشمه‌رگه چۆڵ بكه‌ن".
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی (70)ی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ڕزگاركراون له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان‌و سه‌نگه‌ره‌كانیش به‌هێز كراون، له‌حاڵه‌تی به‌رگریكردنیشه‌وه چوونه‌ته حاڵه‌تی هێرشبردن.
وتیشی:" وڵاتانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی داعش جه‌ختده‌كه‌نه‌وه كه به‌بێ پێشمه‌رگه شه‌ڕی موسڵ ئه‌نجام نادرێت، هیچ ڕێكه‌وتنێكیش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی نییه بۆئه‌وه‌ی له‌دوای ڕزگاركردنی ناوچه‌كانی موسڵ پێشمه‌رگه بكشێته‌وه".
له‌و لێدوانه‌یدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئاشكراشیكرد، ئێستا ناوچه‌یه‌كی كوردنشین نه‌ماوه‌و زۆربه‌یان كۆنترۆڵكراون، له‌دوای نه‌مانی تیرۆرستانی داعش‌یش، پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵی كردوون له‌یه‌ك بستی تر ناكشێته‌وه، ئه‌وه‌شی وت:"مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ی ئێمه‌دا هێزه عێراقییه‌كان ئه‌و ناوچانه به‌پێشمه‌رگه چۆڵ بكه‌ن".
PM:01:47:20/08/2016