حاکم شێخ لەتیف: گۆڕینی پارێزگار پەیوەندی بە بزنسی هەردوولاوە هەیە

پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان، حاکم شێخ لەتیف مستەفا لەسەر ئاڵوگۆڕی پارێزگاری سلێمانی دەڵێت" ئەسڵی بابەتەکە پەیوەندی بە بزنس و پڕۆژەکانی ھەردوولاوە ھەیە".

حاکم شێخ مستەفا پەرلەمانتاری پێشووی گۆران لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا دەڵێت" ئەسڵی بابەتەکە پەیوەندی بە بزنس و پڕۆژەکانی ھەردوولاوە ھەیە کە نایانەوێت حەڵقە داخراوەکە کەسی دیکەی لێ نزیکبێتەوە، دەبێت لەژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا بێت و لەلایەن کەسانێکی بڕواپێکراوی ھەردولاوە بێت، عاقڵیش ئاماژەیەکی بەسە بۆ تێگەیشتن، ھیوادارم قەناعەتیان بگۆڕن".

پەرلەمانتارێکی پێشووی گۆڕان سەبارەت بە رادەستکردنی ئیشوکارەکانی پارێزگای سلێمانی بە سەردار قادر، جێگری پارێزگاری سلێمانی لەسەر پشکی گۆڕان و ھەڵبژاردنی ھەڤاڵ ئەبوبەکر بە پارێزگارێکی بێ دەسەڵات، دەڵێت" لەو ئاڵوگۆڕدا نایانەوێت حەڵقە داخراوەکە کەسی دیکەی لێ نزیکبێتەوە، دەبێت لەژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا بێت و لەلایەن کەسانێکی بڕواپێکراوی ھەردولاوە بێت، عاقڵیش ئاماژەیەکی بەسە بۆ تێگەیشتن، ھیوادارم قەناعەتیان بگۆڕن".

حاکم شێخ لەتیف دەڵێت "بەتێگەیشتنی سادەی بەندە، دانەنانی کەسێک بە پارێزگاری سلێمانی و دانانی کەسێکی دیکە پەیوەندی بە رەھەندی یاساییەوە نییە، ئەوەی وابیربکاتەوە کەسێکی ساویلکەیە و ئەوە تەنیا پەردەیەکە بۆ شاردنەوەی راستی بابەتەکە".

یەکشەممە ٨/٢١  بڕیارە د. ئاسۆ فەریدون دەست لەکاربکێشێتەوەو دەسەڵاتەکانی خۆی رادەستی سەردار قادر جێگرەکەی بکات، هەروەها د. هەڤاڵ ئەبوبەکر دەست لەسەرۆکی ئەنجوومەن بکشێنێتەوەو دواتر خۆی هەڵبژێرێت بۆ پۆستی پارێزگار، بەڵام بەو پێیەی پێویستی بەمەرسومی سەرۆکی هەرێم دەبێت و گۆڕان بە شەرعی نازانێت،دوای هەڵبژاردنی کاری پارێزگاری نوێ ناکات و کارەکانی لەلایەن سەردار قادر بە وەکالەت دەبرێت بەڕێوە، بە پێیەی گۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بارزانی سەرۆکی ماوە بەسەرچووە و شەرعی نییە، تا مەرسووم دەربکات .



PM:11:06:20/08/2016