یەکێتی بڕیاریدا
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی یەکێتی ڕایگەیاند کە حزبەکەی بڕیاریداوە له سه‌رانسه‌ری پارێزگاكان و قه‌زاو ناحییه‌كانیشدا گۆڕانكاریداوه.
مەلا بەختیار لە میانی کۆبوونەوەیەکدا کە میدیاکانی یەکێتی گواستویانەتەوە ڕایگەیاند، یەکێتی له سه‌رانسه‌ری پارێزگاكان و قه‌زاو ناحییه‌كانیشدا بڕیاری گۆڕانكاریداوه و ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد، ئه‌وا له‌وه‌زیره‌كانیشدا گۆڕانكاری ده‌كات و لیژنەش بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکان پێکهێندراوە.
سەبارەت بە دۆخی پارچەکانی دیکەش ڕایگەیاندووە "ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی كوردستانی، له‌به‌شه‌كانی كوردستان، نه‌توانن دیسانه‌وه وه‌ك سه‌رده‌می به‌ره‌ی كوردستانی، وه‌ك سه‌رده‌می ڕوخاندنی سه‌دام له عێراق، ئه‌گه‌ر خۆمان بۆ ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده نه‌كه‌ین، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره قه‌وما، ئه‌وا وه‌ك سه‌رده‌می میرنشینه‌كانمان لێدێته‌وه. هه‌ر پارچه‌یه‌كمان ده‌كه‌وینه به‌ره‌یه‌كه‌وه".
سەبارەت بە دۆخی عێراقیش ڕایگەیاندووە "عێراق له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا، كه سوپای عێراق له‌شه‌ڕی داعش له سه‌ركه‌وتن و له به‌هێزبووندایه، بارودۆخه دوو هاوكێشه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م عێراقه سه‌ربكه‌وێت، سوپا و داموده‌زگاكانی تر توندوتۆڵ بكرێنه‌وه، به‌م عه‌قڵییه‌ته‌ی كه ماده‌ی ١٤٠ جێبه‌جێ ناكات، به‌و عه‌قڵییه‌تی كه كێشه‌ی ئیداری گه‌وره له ئارادایه و نێوانی هه‌رێم و به‌غداد خراپه، له‌لایه‌كی تر ئه‌گه‌ر داعش نه‌ما، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستهات و سوپا به‌ته‌واوی دروستكرایه‌وه، عیراق، سوریا، ئێران، ڕوسیا ڕێكبكه‌ون، هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟".
PM:08:01:21/08/2016