فڕۆکە جەنگییەکان بە ئاسماندا دەسوڕێنەوە
ئەمەریکا بنکەکەی لە حەسەکە بە‌هێزتر دەکات

روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند" ئەمەریکا هێزی و تەقەمەنی زیاتر دەنێرێت بۆ بنکەکەیان لە باکوری حەسەکە، لەکاتێکدا فڕۆکەکانیان بە ئاسمانی شارەکەدا دەسوڕێنەوە، لە سەر زەویش شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی رژێمی سوریاو یەپەگە لە ئارادایە".

روانگەی مافی مرۆڤی سوری کە سەرچاوەیەکی سەربەخۆی هەواڵە لە سوریا، رایگەیاند" ئەمەریکا بنکەکەی کە چەند کیلۆمەترێک لە باکوری حسەکەوە دوورە پتەوتروو بەهێزترکردووە، هاوکات فڕۆکەکانیشی بە ئاسمانی شارەکەدا دسوڕێنەوە".

ئەمڕۆش ئاژانسی هەواری نزیک یەپەگە رایگەیاند" ‌‌هێزەکانی رژێمی سوریا چوارگۆشەیەکی کەمی شارەکەیان بەدەستەوە ماوەو لەهەموو لایەکەوە گەمارۆدراون، ئەمە لەکاتێکیدایە کە یەپەگە رایگەیاند" هێرشی یەکلاییکەرەوەی دژی هێزەکانی ئەسەد لە شارەکەدا دەستپێکردووە". 







PM:01:49:22/08/2016