حکومەتی هەرێم بەفەرمی وادەی دابەشکردنی موچەی ڕاگەیاند

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە فەرمی ڕایگەیاند دوای دابەشکردنی موچەی خانەنشینان مووچەی کەمئەندامان دابەشدەکرێت.


ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ 22ى ئاب محه‌مه‌د هاودیانى، وەزیری كار و کاروباری کۆمەڵایەتی له‌ سلێمانى لەگەڵ رێکخراوەکانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبه‌ته‌کان کۆبوەوە و ئاشکرایکرد کە دوای دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دەستبەدابەشکردنی مووچەی کەمئەندامان دەکرێت

له‌میانه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاودیانى رایگه‌یاندووە، موچەی کەمئەندامان دوای موچەی خانەنشینکراوان دابەشدەکرێت.


ئەمەش لە کاتێکدا دێت پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ و ٢٣ی ئابی ٢٠١٦، موچەى خانەنشینانى مەدەنى دابەش دەکرێت.


هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتبوو ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئاب موچەى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى دابەش دەکرێت.


ئەمەش لە کاتێکدا دێت تا ئێستا بە فەرمی حکومەتی هەرێم وادەی دابشکردنی موچەی مانگی تەمووزی ڕانەگەیاندووە بەڵام بە وتەی بەڕێوەبەری بانکی ئاشتی لە سلێمانی حکومەت ئامادەکاری دەکات تا پێش جەژن مووچەی مانگی حەوت دابەش بکات.



PM:07:07:22/08/2016