لەنیا دەستپێدەکاتەوە

لەنیا عەبدوڵا پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، لەنیا عەبدوڵا ڕایگەیاند کە جارێکی دیکە و پاش ماوەی نزیکەی مانگێک دوورکەوتنەوەی لە پێشکەشکردنی بەرنامەی ئێمە لە چاڤی لاند دەستدەکاتەوە بە پێشکەشکردنی ئەو بەرنامەیە.

لەنیا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە ڕیکلامی بەرنامەکەیەتی و نوسیویەتی "جارێکی تر و لە بەرواری ۱/۹/۲٠۱٦ ەوە لە چاڤی لاند لەگەڵتان ئەبین".

پڕۆگرامی ئێمە لە چاڤی لاند پڕۆگرامێکی ڕۆژانەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دووە و ماوەی دوو ساڵە لەو کەناڵە پێشکەش دەکرێت


PM:07:25:22/08/2016