یەكێتی‌و گۆڕان بڕیاریان دا

یەكێتی ‌و گۆڕان لەكۆبوونەوەیەكدا بڕیاری یەكلاكەرەوەیان لەسەر كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجە دا.

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەردوو فراکسیۆنی یەکێتیی و گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە بەشداری سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتیی و گۆڕان ئەنجام درا و دوپات کرایەوە کە سبەی پێنجشەممە ئاڵوگۆڕەکە ئەنجام بدرێت.

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوە و بڕیاری تەواوەتیان لەبارەی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داو دوپاتی دەکەنەوە پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاڵوگۆڕ دەکەن.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتیی و گۆڕان، بڕیاربوو ٢١ـی ئەم مانگە پارێزگاری سلێمانی لەلایەن یەکێتییەوە بۆ دوو ساڵی ئاییندە بدرێت بە گۆڕان، بەڵام ئەو پرسە دواکەوتوو لە کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی یەکێتیی و گۆڕانیشدا کە دوێنێ سێشەممە ئەنجام درا، بڕیار درا ڕۆژی پێنجشەممە ئاڵوگۆڕەکە بکرێت.



PM:01:36:24/08/2016