هەفتەی داهاتوو موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان هەفتەی داهاتوو موچەی کەمئەندامان دابەشدەکرێت و بە گوێرەی زانیارییەکانی سپیش دەستبەدابەشکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: "رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 28/8/2016 مووچه‌ی (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت".
سەرچاوەیەکی ئاگاداریش لە وەزارەتی دارایی بە سپی میدیای ڕاگەیاند هەفتەی ئایندە دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەر لە جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
هاوکات وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە ئه‌و موچه‌یه‌ی ئه‌مریکا دابینیکردوه بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌ئێستادا له‌سه‌ر ژماره حسابییانه و هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانی دابه‌شکردنەکەیان ته‌واوکراوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنی خشته‌ی موچه‌ی مانگی ته‌مووز ده‌که‌ن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه، ئه‌و کات ده‌ست به‌دابه‌شکردنی موچەکە ده‌که‌ن.
PM:07:30:24/08/2016