وەزارەتی نەوتی عێراق: ئەگەر كورد قبوڵی نەكات، لەرێگەی ئێرانەوە نەوت هەناردە دەكەین

جێگری وەزیری نەوتی عێراق راگەیاند ئەگەر دانوستانەكان لەگەڵ كورد سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوت لەرێگەی توركیا بەئەنجام نەگات، بەغدا كار لەسەر بژاردەی هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی ئێرانە دەكات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، فەیاز نعمە، جێگری وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند لەچەند هەفتەی داهاتوودا سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوتی عێراق لەرێگەی توركیا چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.

وتیشی: ئەگەر ئەو كۆبوونەوانە هیچ ئەنجامێكی نەبێت، ئێمە بەدوای رێگەیەكی دیكە دەبین بۆ فرۆشتنی نەوت، چ لە رێگەی ئێرانەوە بێت چ لە رێگەی وڵاتانی دیكە.



PM:05:06:27/08/2016