وێنە.. قەشەنگ عەبدوڵا دوای ١٠ ساڵ دەردەکەوێتەوە

قەشەنگ عەبدوڵا، پێشکەشکار و ئەکتەری دیار پاش ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوەی لە چاوی کامێراکان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە.


ئەو ئێستا خاوەنی منداڵێکە بە ناوی (کاڵێ)وە ناشیشارێتەوە کە هاوسەرەکەی هیچ ڕێگری لێناکات جارێکی دیکە لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە دەربکەوێتەوە زۆریش هاوكاری ده‌كات .


قەشەنگ عەبدوڵا پێشتر یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کوردستان، ئەو باس لەوە دەکات کە لە ڕاگەیاندندا پشتگوێیان خستووە، ئەوەش هۆکاری دورکەوتنەوەیەتی، بەڵام ئامادەیە جارێکی دیکە وەک پێشکەشکار لە شاشەکانەوە دەربکەوێتەوە، بەڵام مەرجی هەیە بۆ ئەو کەناڵەی کە دەیەوێت ئەو تێدا وەک پێشکەشکار کاربکات.



PM:12:46:29/08/2016