لاهور شێخ جەنگی تاڵەبانی، بەرپرسی دەزگای زانیاری یەكێتی رایگەیاند" ئەوان بە چەپڵە بوونەتە جێگر و شەرعەتیان نەماوە".
لاهوری شێخ جەنگی لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی رووداو دەڵێت" ئەو برادەرانە پەلەیان كردووە لەو بڕیارە، بەڵام لەم رۆژانە پێكەوە دادەنیشن و كێشەكان چارەسەر دەكەین".
لەبارەی راگەیاندنی ناوەندی بڕیاری یەكێتی لاهور شێخ جەنگی گوتی "پیرۆزیان بێت و بابچن خۆیان بڕیاربدەن. ئەوان سەبەبی كێشەكانی یەكێتین.. لەبەرئەوەی ئەوان بە دەنگدان نەهاتوونەتە ئەو پۆستە و مام جەلال بە چەپڵە كردنی بە جێگری خۆی".
لاهور شێخ جەنگی دەشڵێت "یەكێتییەكان و هێزی پێشمەرگە بڕیاری یەكێتی دەدەن. ئێمە دڵمان لە ئەوان گەورەترە، ئەم دۆخە هێوردەبێتەوە و ئەو كێشانە لەنێو خۆمان چارەسەر دەكەین".
لەبارەی ئاگاداری هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لاهور شێخ جەنگی گوتی "هێرۆخان خەریكی قاوەخواردنەوە و جگەرەكێشانەوە و ئاگاداری بەیاننامەكە نییە".