لەسلێمانی بۆ ئازادکردنی ئۆچ ئالان خۆپیشاندان كرا

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ شەممە لەشەقامی سالمی سلێمانی خۆپیشاندانێك  سازدرا ‌و داوای دیاریكردنی چارەنوسی عەبدوڵا ئۆجەلان کرا.

خۆپیشاندەران لە شەقامی سالم ناسراو بە سەهۆڵەكە بەهەڵدانی دروشم خوازیاری دەستپێكردنەوەی دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی بەندكراوی پەكەكە بوون كە ماوەیەكی زۆرە هیچ دیدارێكی نەبووە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە رۆژی 15ـی شوباتی 1999 لە وڵاتی کینیا دەستگیر کرا و تاوەکو ئێستا لە زیندانێکدا لە دوورگەی ئیمرالیی تورکیا، دەستگیرکراوە.



PM:05:30:03/09/2016