شیوعی خۆپیشاندانێكی لەهەولێر ساز كرد

لەدژی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت لەشاری هەولێر ئەمرۆ لەلایەن حیزبی شیوعی كوردستانەوە خۆپیشاندانێك سازكرا.

ئەمرۆ 4/9 بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت لەشاری هەولێر، كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی لەبەردەم تەلاری ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدرا‌و لەكۆتایشدا بەیاننامەیەك ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كرا‌و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە كرا كە كارەبای كەرتی گشتیی بدرێت بەكەرتی تایبەت.

بەشداربووانی كۆبوونەوەكە كە لەلایەن حیزبی شیوعی كوردستانەوە سازكرابوو رایانگەیاند ئەوان رازی نین كارەبای كەرتی گشتیی بدرێت بە كەرتی تایبەت چونكە ئەمە بە زیانی هەموو توێژەكانی كۆمەڵگا تەواو دەبێت.



AM:10:02:04/09/2016