ئایا ئۆردوغانی تورک، دەتوانێت کاردشیانی ئەرمەنی بکڕێت؟

سەرۆکی تورکیا ئۆردوغان پارەیەکی خەیاڵی دەخاتە بەردەم ئەستێرەی جیهانی کیم کاردشیان بۆ ئەوەی بەشداری ئاهەنگێکی تورکەکان بکات، بەڵام کیم کاردشیان رەتیدەکاتەوە.

کەناڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، ئەردۆغان پێنج ملیۆن یۆرۆی خستۆتە بەردەم کیم کارداشیان بۆ ئەوەی لە یەکێک لە ئاهەنگەکانیاندا دەربکەوێت کە تورکیا بەڕێوەی دەبات لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا، بەڵام ئەو ئەستێرە ئەرمەنیە رەتیکردۆتەوە.

وەک بی بی سی دەڵێت" کاردشیان وەڵامی ئەردۆغانی داوەتەوە و وتویەتی، من رازی نابم بە پێشنیاری کەسێک کە دەستی بە خوێنی گەلەکەم سورە".

ئەو ئەستێرەیە هەمیشە شانازی بە ئەرمەنی بوونی خۆیەوە دەکات و داکۆکی لە دۆسیەی گەلەکەی دەکات کە
لەلایەن عوسمانیەکانەوە لەساڵی ١٩١٥ دا کۆمەڵکوژی لەدژیان ئەنجامدراوەو ئێستا ئەو گەلە داوای بە جینۆساید ناساندنی کەیسەکەیان دەکەن.



PM:11:29:04/09/2016