سامانە سروشتییەكان ئاماری هەناردەی نەوتی بڵاوكردەوە

بە پێی راپۆرتێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، لەمانگی رابردوودا زیاتر لە 12 ملیۆن‌و 736 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردەكراوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەمرۆ دووشەممە راپۆرتی هەناردەکردنی نەوتی بۆ مانگی رابردوو لە رێگەی بۆرییەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەو مانگەدا زیاتر لە ١٢ ملیۆن و ٧٦٣ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

هەروەها هاتووە: رۆژانە زیاتر لە ٤١١ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و داهاتی نەوتی هەناردەکرداویش نزیکەی ٣٥٠ ملیۆن دۆلارە.

بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە بەراورد بە مانکەگانی رابردوو ئاستی هەناردەکردنی نەوت کەمیکردووە و نزمترین ئاستە لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا.



PM:03:29:05/09/2016