"پەرلەمانتارانی یەکێتی و یەکگرتوو پشتگیری زێباری دەکەن"

نیوە زیاتری پەرلەمانتارانی عێراق ئامادەی هۆڵی کۆبوونەوەکەیان نەکردووە، هەر لەبەر ئەمە ناتوانرێت پرسی سەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری بخرێتە خشتەی کارەوە.

پەرلەمانتارێکی کورد کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایەگەیاند" پەرلەمانی عێراق دەیەوێت دانیشتنی ئاسایی خۆی سازبکات، بەلآم نیوە زیاتری پەرلەمانتاران ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون، لەوانە فراکسیۆنی پارتی، فراکسیۆنی یەکێتی ئامادە نەبوون، ژمارەیەکی کەمیان نەبێت، فراکسیۆنی یەکگرتوو ئامادەی دانیشتەکە نەبوون، تەنها فراکسیۆنی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون". 

ئەو پەرلەمانتارە وتی "لەکاتی ئامادەنەبوونی نیوە زیاتری پەرلەمانتاران، ئەو دەمە ناتوانرێت دانیشتنی پەرلەمان ببەسترێت، بەلآم ئەگەر نیوە زیاتر ئامادەبوو کۆبوونەوە سازدەکرێت، بە کۆکردنەوەی ٥٠ واژووی پەرلەمانتارانیش دەکرێت سەندنەوەی متمانە لە زێباری بخرێتەوە دەنگدانەوە".

ئامادە نەبوونی فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو و سونەکان هاریکاری سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن بۆ ئەوەی دانیشتن سازنەکرێت و پرسی متمانە سەندنەوە لە هۆشیار زێباریش نەخرێتە خشتەی کارەوە. 



PM:12:09:06/09/2016