نرخی دۆلار هاڕەی کرد

نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بە بەراورد بە کاتی کردنەوەی ٦٥٠ دینار نرخەکەی دابەزی.

ئەحمەد ڕەشید، خاوەنی نوسینگەی پشدەر، لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە سپی میدیای ڕاگەیاند پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٢٨ هەزار و ٦٠٠ دینار دابەزی.

وتیشی ئەمە لە کاتێکدا دێت کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٢٩هەزار و ٢٥٠ دینار بووە و لە ئێستادا نرخەکەی ٦٥٠ دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.

وتیشی دراوەکانی دیکە بەم شێوەیەن:


- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٥هەزار دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧١ هەزار دینار.


نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤٤ هەزار دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٣٦ هەزارو ٧٥٠ دینار.




PM:04:00:07/09/2016