ئاشتی هەورامی لەبارەی مووچەوە دەدوێت

 

میدیاکانی یەکێت بڵاویانکردەوەئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو ئەگەرھاتوو نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ٢٦ دۆلار دەتوانن مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران دابەش بکەن.

بە گوێرە هەواڵێکی کوردسات نیوز، ئاشتی ھەورامی لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی حکومەتی ھەرێمدا کە تایبەت بووە بە قسەکردن لەسەر قەیرانی دارایی و پاشەکەوتکردنی مووچە ئاشکرایکردووە، ئەگەر نرخی نەوت بگاتە (٢٦) دۆلار، ئەوا مانگانە دەتوانێت بڕی (٥٠٠) ملیار دینار بخاتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی ھەرێم و ھەر (٣٠) رۆژ جارێکیش مووچە دابەش بکات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان لەمانگی حوزەیراندا یەک بەرمیل نەوت بە زیاتر لە ٣٦ دۆلار و لەھەردوو مانگی تەموز و ئابیشدا بە نزیکەی ٣٣ دۆلار فرۆشراوە.



PM:06:45:08/09/2016