نێچیرڤان بارزانی: بەم شێوەیە پاشەکەوتی مووچە دەدەینەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حكومەت لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاندووە پێدانەوەی پاشەکەوتی مووچە مانگانە بە ڕێژەی ١٠% دەبێت دوای ئاسایی بونەوەی دۆخی دارایی

دڵشاد شەعبان ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە وتی "لەکۆبووەیەکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ فراکسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی کوردستان بەوپێیەی جێگری سەرۆکی پارتییە، سەرۆکی حکومەتی پێیوتین، بەھەر شێوەیەک بووە دەبێت پاشەکەوتی موچە بدەینەوە، بەڵام بەشێوەیەکی رێژەیی دەدرێتەوە بەفەرمانبەران".

هەروەها شەعبان دەڵێت "دوای ئاسیبوونەوەی دۆخی ھەرێم و لابردنی پاشەکەوتی موچە، حکومەت مانگانە ١٠%ی موچەی فەرمانبەران لەبری موچە پاشەکەوتکراوەکان دەداتەوە ئەگەر فەرمانبەرێک موچەکەی ٥٠٠ ھەزار دینار بێت، مانگانە ٥٠ ھەزار دیناری وەک پاشەکەوت پێدەدرێتەوە".



PM:11:35:14/09/2016