شارەزوور.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا 7 كەس گیانیان لەدەستدا

ئەمرۆ بەهۆی رووداوێكی هاتو چۆ لەسەر رێگای سەید سادق – هەڵەبجەی تازە حەوت هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا‌و كەسێكی دیكەش بەسەختی برینداربوو.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بە سپی راگەیاند: رووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری سەنی و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا رویداوە كە بەداخەوە 7 سەرنشین لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەدا گیانیان لەدەستداوەو شۆفێرەكەشی بە سەختی برینداربوە.




PM:02:19:15/09/2016