ئەمەریكا بۆ پارتی و یەکێتی: هاوهەڵوێست و یەکگرتوو بن

نوێنەری تایبەتی ئۆباما بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند لە سەردانەکەی ئەمڕۆیاندا بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی و پارتی کۆبونەوەتەوە و داوایان لێکردوون هاوهەڵوێست و یەکگرتوو بن.

برێت مەکگۆرگ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە لەگەڵ هاوڕێ دێرینەکانی لەناو پارتی و یەکێتی گفتوگۆی باشیان کردووە و داوای کردووە یەکگرتوو و هاوهەڵوێست بن کە زۆر گرنگە بۆ بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکانی شکستپێهێنانی داعش.



PM:08:34:15/09/2016