بە وێنە.. باندێکی لەشفرۆشی لە هەولێر دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر لە یەکێک لە هۆتێلەکانی هەولێردا باندێکی لەشفرۆشی دەستگیرکرد کە پێکهاتوون لە شەش کەس.


ماڵپەڕی دواڕۆژ لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسەوە بڵاویکردووەتەوە "پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر دوای وەرگرتنی زانیاری ورد، توانیوانە باندێكی لەشفرۆشی لە یەكێك لە هوتێلەكانی هەولێر دەستگیربكەن".

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندوووە "باندەكە لە (6) ئافرەت و پیاوێك پێكهاتوون و زۆربەیان گەنج بوون و بە رەگەز عەرەبن".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە تائێستا پۆلیس هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو باندەوە بڵاونەکردووەتەوە.



AM:10:29:16/09/2016