بەوێنە .. هێزەکانی ئەمەریکا لە گرێ سپی لە رۆژئاوا جێگیر دەبن

بەرامبەر ئەو هێزانەی تورکیا لەسەر سنور بەرامبەر گرێ سپی کۆیکردوونەتەوە، دوێنێ بە فەرمی ئەمەریکا بنکەی سەربازی خۆی لەو شارۆچکەیە کردەوە.

میدیاکانی نزیک یەپەگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هاتنی ئەو هێزەی ئەمەریکا بۆ گرێ سپی کە دەکەوێتە نێوان جەزیرەو کوبانێوە بۆ بەرگرتنە لەو هێرشەی تورکیا بە پێشڕەوی هێزە ئیسلامیەکانی سەربەو ولآتە کە دەیەوێت بیکاتە سەر ئەو شارە ستراتیژیە.

ئەوم میدیایانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێزەکانی ئەمەریکا شانبەشانی ئالآی یەپەگە لەچەندین شوێنی فەرمی لەوانە بەریدی شارەکەو فەرمانگە حکومەییەکانی تر، ئالآی خۆیان هەڵکردووە.

ئەوەش دەخەنە روو کە هێزەکانی ئەمەریکا ناو بەناو بە پاڵپشتی کۆپتەرە جەنگییەکان بە زرێپۆش و هەمەرە دەوریەکانیان بەشارەکەدا دەگەڕێن.

ئێستا ئەمەریکاو ژمارەیەک ولآتی هاوپەیمانی ناتۆ لەشارەکانی دیرک و قامشلۆ و حەسەکەو کوبانێ و گرێ سپی بنکەو بارەگای سەربازییان هەیە.



AM:11:51:16/09/2016