مه‌لا شوان دانیشتووی ناحیه‌ی داره‌تو بووه له هه‌ولێر و له مزگه‌وتێكى ئه‌وێ پێشنوێژ و وتار خوێن بوو له مانگی ١١ ی ساڵی ٢٠١٤ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا په‌یوه‌ندی كردووه به داعشه‌وه، به‌ڵام له حه‌ویجه کوژرا و سپیش زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نوسی هاوسه‌ر و کچه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له هێزه ئه‌منییه‌کانی که‌رکوک ڕایه‌گه‌یاند، ئه‌گه‌رچی زانیاری ورد سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی هاوسه‌ر و دوو کچه‌که‌ی نییه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌کان تا ئێستا له‌ناو داعشدان و به گوێره‌ی یاساکانی داعش‌یش هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌بێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه‌دا کردبێته‌وه.
پێشتر غه‌یاس سورچی، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به هاوسه‌ری ئه‌و چه‌کداره کوردانه‌ی ناو داعش که کوژرابوون ڕایگه‌یاندبوو "ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه‌له ناو داعشدا بوون و هاوسه‌ریان هه‌بووه‌و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا كوژراون، هاوسه‌ره‌كانیان له لایه‌ن كه‌سانی غه‌یره عیراقی ناو داعشه‌وه به زۆره‌ملێ ماره‌كراونه‌ته‌وه".
داعش ساڵی ڕابردوو ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی ده‌رباره‌ی مه‌لا شوان كه له‌ناو گروپه‌كه‌یاندا به ئه‌بو هارونی كوردی ناسرابوو و ڕایگه‌یاندووه كه له بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یماناندا له نزیك كه‌ركوك ئه‌و مه‌لایه كوژراوه.