ئۆباما و هاوسەرەکەی بەدوای ئیشدا دەگەڕێن

میشێل ئۆباما، خانمی یەکەمی ئەمریکا لە وتارێکیدا کە لەکاتی بانگەشەکردنی بۆ کلینتۆن کاندیدی پارتی دیموکراتەکان پێشکەشی کرد ڕایگەیاند من و هاوسەرەکەم پێویستە بەدوای ئیشێکی نوێدا بگەڕێن.

لە میانی ئەو وتارەیدا کە لە شاری فیرفاکس لە ویلایەیەتی ڤێرجینیا پێشکەشی کرد مێشێل ئۆباما ڕایگەیاند کە هاوسەرەکەی پێویستی بە کارێکی نوێی هەیە دوای دەرچوونی لە کۆشکی سپی چونکە لە ئێستادا خێزانەکەی لە قۆناغی گواستنەوەدایە.

مێشێل ئۆباما هەروەها دەڵێت، "من و باراک کار ئەکەین لە پێناو مانەوەی ژیانماندا، هاوسەرەکەم پێویستی بەکارێکی نوێیە و هەروەها منیش پێوسیتم بە کارێکی نوێیە".

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، باراک ئۆباما و میشێلی هاوسەری پێشتر کاری پارێزەرییان کردووە بەرلەوەی سەرقاڵی سیاسەت ببن.



AM:11:13:18/09/2016