پەرلەمانتارێکی ناوەندی بڕیار دابەشبوونی فراکسیۆنی یەکێتی رەتدەکاتەوە

پەرلەمانتاری یەکێتی نزیک لە ناوەندی بڕیارەوە رایدەگەیەنێت" چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن بڵاویان کردۆتەوە کە هەوڵی دروستكردنی فراکسیۆنێکی سەربەخۆ دەدرێت لە پەرلەمانی کوردستان. ئەو هەواڵە دورە لەراستیەوە".

سالار مەحمود پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت" هیچ کەس و لایەک مافی ئەوەی نییە لەجیاتی پەرلەمانتارانی یه كێتی بریارو لێدوان بدات".

ده‌قی نوسینه‌كه‌ی سالار مه‌حمود له‌تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك:

چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن بڵاویان کردۆتەوە کە هەوڵی دروستكردنی فراکسیۆنێکی سەربەخۆ دەدرێت لە پەرلەمانی کوردستان. ئەو هەواڵە دورە لەراستیەوەو هیچ بنەمایەکی نییە.

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان هی هەموو یەکێتیەکانەو پشتیوانی خەڵک و نەیاری هەموو نا دادییەکە لەناو حزب و حکومەتدا. هیچ کەس و لایەک مافی ئەوەی نییە لەجیاتی پەرلەمانتارانی یه كێتی بریارو لێدوان بدات، ئەو مافە تەنها هی پەرلەمانتارانی یە کێتیە چۆن کاردەکەن و هەڵوێست وەردەگرن.

ئێمه داوای چاكسازیی راسته قینه و چاره سه ركردنی كێشه كان و به زوویی گه رانه وه ی شوناسی راسته قینه و، پابه ندبوونمان كردوه به په یره وه وه، ئه گه ر نا ئه و كاته هه لوێستی راشكاوانه ترمان ده بێت..



AM:12:28:20/09/2016