بەپەلە... پەرلەمان بڕیاری لەسەر هۆشیار زێباری دا

پرۆسەی دەنگدانی نهێنی بۆ سەندنەوەی متمانە لە هۆشیاری زێباری لە پەرلەمانی عێراق كۆتایی پێهات‌و بە زۆرینەی پەرلەمانتاران دەنگیان بە سەندنەوەی وەزیری دارایی عێراق دا.

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق بە سپی رایگەیاند ئەمرۆ 249 پەرلەمانتار بەشدارییان لەپرۆسەی دەنگدانی نهێنی لە هۆشیار زێباری كرد‌و پاش كۆتایی دەنگدانەكە زیاتر لە 158 پەرلەمانتار بە دەنگی خۆیان متمانەیان لە هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق سەندەوە و 77 پەرلەمانتاریش دەنگیان بە مانەوەی داوە.

پۆستی وەزیری دارایی عێراق پۆستێكی سیادییە‌و پشكی كوردە‌و بە وتەی سەرچاوكەی سپی پاش نەمانی هۆشیار زێباری لەو پۆستە، پۆستەكە بۆ كورد دەگەڕێتەوە‌و جارێكی دیكە وەزیرێكی دیكەی كورد ئەو پۆستە بەدەست دێنێتەوە.



PM:02:50:21/09/2016