هۆشیار زێباری هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە سەندنەوەی متمانە لێی، رادەگەیەنێت.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دوانێوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە كاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق هەڵوێستی خۆی ‌لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر سەبارەت بە سەندنەوەی متمانە لێی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە ڕادەگەیێنێت.

پەرلەمانی عێراق دوێنێ چوارشەممە ٩/٢١ بەدەنگی 158 پەرلەمانتار متمانەی لە هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق وەرگیرایەوە، پرۆسەی دەنگدانەكە بە نهێنی بووە و 77 پەرلەمانتار دژی سەندنەوەی متمانە بوون و 14 دەنگیش بەتاڵ بووە، ئەوە دووم سەندنەوەی متمانەیە بە دەنگدانی نهێنی دوای وەزیری بەرگری.



PM:01:19:22/09/2016