وێنە...هەر كەسێك دەركەوتنە نوێكە لەتیفە تونسی بینیبێت، نەیناسیوەتەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب لەتیفە تونسی چەند وێنەیەكی نوێ خۆی بڵاودەكاتەوە و هەودارانی توشی شۆك دەكات.

لەتیفە لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە بە ستایلێكی نوێ دەردەكەوێت، ئەویش گۆڕانی ستایلی قژێتی بۆ قژێكی كورتی ڕەنگ زەردی كاڵ، هەرچەندە ئەو ستایلە نوێیە بەهۆی قژێكی دەستكردەوەیە، بەڵام یەكەمجارە ئەو ئەستێرەیە بەو شێوەیە دەربكەوێت.

لەتیفە لەگەڵ وێنەكاندا نوسیوێتی "هەرگیز پێشبینیم نەدەكرد خۆم بە قژێكی كورتی ڕەنگ زەردی كاڵەوە ببینم، بەڵام كەسە شارەزاكان بەو كارە توشی شۆكیان كردم".

بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی وێنە نوێكانیان بینیوە و ڕەخنەیان ئاڕاستەی ئەو خانمە هونەرمەندە كردووە ئاماژەیان بە نەگونجاوی ستایلەكەی داوە، هەندێ كەسیش بە لاسایكردنەوەی لەیدی گاگا تۆمەتباریان كردووە.



PM:02:41:22/09/2016