پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند
"باوەڕم بە ڕاپەڕینە بۆ کۆتایی هێنان بە ستەمکارانی هەرێم".
ئەنوەر قادر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە
ئاوێنەی ڕاگەیاندووە "ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی
كوردستان به‌به‌یاننامه ده‌ركردن چاك نابێت، ئه‌م دۆخه وایكردوه خه‌ڵك به‌ده‌ستییه‌وه
بناڵێنێت".
هەروەها دەڵێت "له‌سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕه‌م به‌راپه‌ڕین هه‌بوه
بۆ كۆتایی هێنان به‌دزو مافیاكانی ده‌سه‌ڵات، هه‌تا ئێستا هه‌ر راپه‌ڕین بوه بۆ
كۆتایی هێنان به‌سته‌مكارانی هه‌رێم"
ئه‌نوه‌ر قادر ڕاشیگەیاندووە "وه‌ختی خۆی ده‌نگم نه‌دا زۆر ئاسوده
بوم هه‌رچه‌نده منیان پێ هه‌ڵه‌بو، ئه‌گه‌ر بڕیارێك هه‌یه په‌رله‌مانی كوردستان
دور له‌مزایه‌ده‌ی سیاسیی كارابكرێته‌وه، با له‌زوترین كاتدا بانگه‌وازی بۆ بكرێت
بزانین كێ ئاماده ده‌بێت، یاخود كێ وه‌كو 19ی ئابی 2015 خۆی ده‌دزێته‌وه و
ناوێرێت ئاماده‌بێت”