کەلار.. لە دوو ڕوداوی هاتوچۆدا نۆ کەس بریندار بوون

لەدوڕوداوی هاتوچۆدا لەکەلار نۆ کەس برینداربوون، وتەبێژی هاتوچۆش دەڵێت بەهۆی خراپی ڕێگاو بان و پابەندنەبون بەڕێنماییەکانەوە بوە.

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان (کارزان مجید) ڕایگەیاند "لەدوو ڕوداوی هاتوچۆدا لەکەلار نۆ کەس برینداربوون."."
ڕونیشیکردەوە "ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە، کە لە جۆری (مارسیدسێکی ساڵون) بوە لەسەر ڕێگای (کەلار دەربەندیخان) ،نزیک گوندی تازەدێ، وەرگەڕاوە و چوار برینداری لێکەوتوەتەوە."
وتیشی :"ڕوداوی دوەم لەسەر ڕێگای کەلار کفری بوە نزیک گوندی (ولی هەیەر) لەنێوان دوئۆتۆمبێلی جۆری (تەکسی کیا و بیکاشۆ)دا ڕویداوە، کە ٥ برینداری لێکەوتوە تەوە."

ئاماژەی بەوەشدا "هۆکاری ڕوداوەکان خێرای زیادو یەک سایدی ڕێگاکانە."
ئا: ئەیاد کەمال


PM:11:52:23/09/2016