خۆشترین هه‌واڵ بۆ خه‌ڵکی کوردستان له‌باره‌ی مووچه‌ و بودجه‌وه‌

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌یی نیشانداوه‌ بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
ئاڵا تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاندووه‌ لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا کۆوبووەتەوە و باسی كارەكانی پەرلەمانی عیراق و پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٧ ی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکیان کردوە.
ئاڵا تاڵه‌بانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ عه‌بادی سه‌باره‌ت به‌ دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە مووچەی فەرمانبەران پەیوەندی بەداهاتی عیراقەوە هەیە، هەرێمیش لەبەرئەوەی بەشێكە لە عێراق دەبێت داهاتەكەی ڕادەستی حكومەتی عێراق بكات، تا هەموو فەرمانبەرێك مافی خۆی وەربگرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " "عەبادی جەختی لەوە كردەوە کە ئامادەیە كێشەی بودجە لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات، بەمەرجی ئەوەیە كار بە‌و رێككەوتنە بكرێت كە لە بودجەی 2016 باس كراوە، ئەویش ئەوەیە هەرێمی كوردستان داهاتی 550 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات، بەغداش 17% بودجەی عێراق رادەستی هەرێمی كوردستان بکات".

ئاڵا تاڵه‌بانی ڕاشیگه‌یاندووه‌ "عەبادی گوتی: ئەگەر هەرێمی كودستان داوای رێككەوتنێكی نوێ‌ دەكات، ئێمە ئامادەین بۆ رێككەوتنێكی نوێ‌".



PM:05:28:26/09/2016