ته‌قه‌ له‌ باره‌گای حزبێک کرا

په‌یامنێری سپی میدیا ڕایگه‌یاند که‌ چه‌ند که‌سێک ته‌قه‌یان له‌ باره‌گای پارتی سۆسیالست دیموکرات کردووه‌ له‌ شاری سه‌یدسادق و پۆلیس سێ که‌سی ده‌ستگیرکردووه‌ له‌سه‌ری.

په‌یامنێری سپی میدیا له‌ سه‌یدسادق ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ چه‌ند که‌سێک ته‌قه‌یان له‌ باره‌گای پارتی سۆسیالست دیموکرات کردووه‌ و سێ که‌س له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ ده‌ستگیرکراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای ئه‌منیش له‌و شاره‌ به‌ سپی ڕاگه‌یاندووه‌ ئه‌و سێ که‌سه‌ وتویانه‌ که‌ کێشه‌ی شه‌خسیان له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌دا هه‌یه‌ و دواتر پۆلیس ئازادی کردوون.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدا دێت له‌ کاتژمێر نۆی ئه‌مڕۆوه‌ له‌ زۆرێک له‌ شار و شارۆچکه‌کانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامدراوه‌.



ئه‌م بابه‌ته ‌3111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:06:27/09/2016