سه‌دام حسێن سه‌رۆکی پێشووی عێراق، له
ژیانیدا و له کاتی بێ ئیشیدا زۆر کاتی بۆ سه‌یرکردنی فیلم ته‌رخانکردووه و حه‌زی
زۆری له فیلمه ترسناکه‌کان بووه، دیکتاتۆره‌کانی دیکه‌ی جیهانیش خواستی سه‌یر و
سه‌مه‌ره‌یان هه‌بووه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی دۆچه‌ڤێلای فارسی، سه‌دام
حه‌زی له‌و فیلمانه بووه که له‌سه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکا و تیۆری
پلانگێڕێ بووه.
هه‌روه‌ها سه‌دام زۆر سه‌رسام بووه به
فیلمی گادفازه‌ر که فیلمێکه باس له ژیانی خێزانێکی مافیا ده‌کات.
هه‌روه‌ها ستالین زۆر سه‌رسامی جانی مۆله‌ر
بووه که ڕۆڵی ته‌ره‌زانی بینیوه و زۆر سه‌یری فیلمه‌کانی ئه‌و ئه‌کته‌ره‌ی
کردووه که هاوکات یاریزانی مه‌له‌وانی بووه.
هه‌روه‌ها موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی پێشووی
لیبیا حه‌زی به فیلمی به‌سه‌رهاته‌کانی بوکار و بانزایی له نێو ڕه‌هه‌ندی هه‌شته‌مدا بووه و وایکردوه که که‌ناڵێکی وڵاته‌که‌ی شه‌و
و ڕۆژێک ئه‌و فیلمه نمایش بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌دۆڵف هیتله‌ر حه‌زی به فیلمی
ئه‌نیمه‌یشن بووه به‌تایبه‌ت فیلمی سپێتی به‌فر و حه‌وت کورته باڵاکه.