ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ستیکرد به دابه‌شکردنی فۆڕمی به ئه‌لکترۆنیکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بڕیاره له ماوه‌ی سێ مانگدا کۆتایی بێت.
ماڵپه‌ڕی کوردیوی زمانحاڵی فه‌رمی یه‌کگرتووی ئیسلامی بڵاویکردووه‌ته‌وه "به گوێره‌ی پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دابه‌شكردن و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆرمانه سێ مانگی پێویسته و له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته ئه‌لیكترۆنی".
هه‌ر له‌و هه‌واڵه‌ی کوردیویدا هاتووه "ئامانج له‌وكاره، رێگریكردنه له دوو مووچه‌ی و نه‌هێشتنی دیارده‌ی بندیواری و زاڵبوونه به‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌بوونی پاره‌ی كاشدا"
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه پیش‌تر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی به ئه‌لیكترۆنیكردنی چه‌ند ده‌زگا و وه‌زاره‌تێكی داوه له‌وانه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و پڕۆژه‌ی زانكۆ لاین.